به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نوێترین زانیارى له‌سه‌ر كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده ئاشكرا ده‌كات.
ڤیان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلاندانان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به میدیاکانی پارتی ڕاگه‌یاند "له نوێترین زانیارى كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى لیژنه‌ى وردبینى به‌غداوه پێمانڕاگهیهندراوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى دابینكردنى بودجه‌ى بۆ مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى ده‌ركردووه و بڕیاره ڕۆژى یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیارى دابه‌شكردنى بده‌ن
وتیشى "لیژنه‌كه پێیان ڕاگه‌یاندوین كه به‌و پێیه‌ى ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ى ساڵى 2018 دابین كراوه،بۆیه ئه‌و موچهیهیهى كه ده‌ینێرن موچه‌ى مانگى 1 ى 2018 ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆرانى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌یه