به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین تائێستا چوار هاوڵاتیی مەدەنى شەهیدبوون و ١٢ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
ئاژانسى فرات نیوزى نزیک پەکەکە بڵاویکردەوە، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، چوار هاوڵاتى مەدەنى شەهید بوون، کە دوانیان منداڵە و ١٢ هاوڵاتى تریش بریندار بوون.
بەپێى زانیارییەکان ئاژانسەکە ژماره‌یه‌ك له شه‌هید و برینداره‌كان كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین و سوپاى تورکیاش بەردەوامە لەبۆردومانى ناوەندى کانتۆنى عەفرین.
لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە "لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە تا ئێستا لانیکەم ٢١٥ هاووڵاتی مەدەنی لە کورد و عەرەب و ئەرمەنی بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە کانتۆنی عەفرین کوژراون، کە ٣٢یان منداڵ و ٢٦یشیان ئافرەتن".