ڤیدیۆ:بایرن میونخ گەیشتە قۆناغی داهاتوو


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونخ توانی یاری گەڕانەوە لە یانەی بەشکتاش بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە مسۆگەر بکات.

بایرن میونخ توانی بە ئەنجامی ٣-١ یاریەکە بباتەوەو پێشتریش لە یاری چووندا لە یاریگای ئەلیان ئەرینا توانیبوی ٥-٠ شکست بە یانە تورکیەکە بێنێت.

سێ گۆلەکەی بایرن میونخ واگنرو تیاگۆ ئەلکانتارا تۆماریان کردو گۆلی سێیەمیش یانەی بەشكتاش بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد.

بڕیارە رۆژی هەینی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولەکە بەڕێوە بچێت.





PM:10:09:14/03/2018