ڤیدیۆی ساتی بۆردومانکردنی عفرین لەلایەن سووپای تورکیاوە

ئەمڕۆ ١٤ ی ئازار تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی ناوەندی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانیان بۆدرومان كرد كە سەدان هەزار كەسی مەدەنی لەنێو شارەكەدان.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە كە دوای ئەوەی سوپای توركیا لەرێی تۆپ و مووشەكەوە ناوەندی عەفرینی تۆپباران كرد، فڕۆكە جەنگییەكانیشیان بەچڕی شارەكەیان بۆردومان كرد كە سەدان هەزار كەس مەدەنی تێدایە.

ئەوەشیخستەڕوو كە بەهۆی پەلامارەكانی توركیاوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

ئەمەی خوارەوەش دیمەنی ساتەوەختی بۆردومانەكەی توركیایە بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەكان لە عەفرین.



PM:10:22:14/03/2018