بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هونەرمەندێکی دیاری کورد لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ڕۆستەم باجەلان، شاعیر و ئەدیب و نووسەری ناسراوی بواری ئەدەبی منداڵان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ڕۆستەم باجەڵان، شاعێریکی ناسراوی بواری ئەدەبی منداڵانە لە ماوەی تەمەنی خۆیدا لە بواری زمان و ئەدەب و گۆرانی و شیعری منداڵاندا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و کەسێکی ناسراو و دیاری ئەم بوارەیە.
ئەو ئەدەیبە کوردە ساڵانی ھەشتاکان لە گوندی (شیوەلۆک)ی سەر بە قەزای چۆمان مامۆستا بووە.
ئەو هونەرمەندە ماوەی چەند ساڵێک بوو تووشی نەخۆشیی جەڵتە بووە و بەم بۆنەوە بۆ چارەسەری ڕەوانەی تاران کرا، بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە چالاکی دوور کەوتبووەوە.
ڕۆستەم باجەڵان، جیا لە خۆی لە بنەماڵەکەی و بەتایبەت چەند کوڕێکیشی ئەدیب و نووسەر و شاعیرن.
باجەڵان، یەکێک لە ھۆزە ناسراوەکانی کورد لە دەڤەری گەرمیان کە خاوەن مێژوو، کولتوورێکی دێرینن و لە مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا دەورێ بەرچاویان ھەیە.