ئۆردوغان سەردانی ئامەد دەکات
هاولآتیان دوکان و بازاڕ دادەخەن

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی ئازار سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردغان سەردانی شاری ئامەدی پایتەختی کوردستان بکات، هاولآتیان دوکان و بازاڕەکان ناکەنەوە.

لە کاتێکدای کە لە شکرکێشی بۆ سەر عفرین و گرتن و راودونانی لایەنگرانی هەدەپە لەناو تورکیادا درێژەی هەیە، تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا سەردانی شاری ئامەد دەکات، پارتە کوردیەکانیش دەڵێن" هیچی پێ نییە بۆ کورد" و داوا لە هاولآتیان دەکەن وەک ناڕازەیەتییەک دوکان و بازاڕ بەڕووی ئۆردوغاندا داخەن.

بڕیارە کاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوەرۆ ئۆردوغان لە ئامەد بەشداری کۆنگرەی لقی حیزبەکەی ئاکەپە لە ئامەد بکات، دواتر چەند پرۆژەیەک بکاتەوە.

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە ٥٧ رۆژە لەشکرکێشی بۆ سەر شاری عفرین لەلایەن تورکیان و هاوپەیمانەکانیانەوە بەردوامەو بەسەدان گوند و شارۆچکە وێران و چۆڵ کراون و بەسەدان هاولآتی مەدەنی کوژراون و بەهەزاران بریندارن. 



AM:09:45:17/03/2018