لە چەمچەماڵ هێرشدەکرێتە سەر شاسوار عەبدولواحید

دوای کۆتایهاتنی ئەو کۆڕەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە چەمچەماڵ هەیبوو، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەری.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە شاسوار عەبدولواحید پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٧ ی ئازار لە چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاوی شارەکە لەسەر بارودۆخی ئابوری و سیاسی کورێکی سازکرد، دوای کۆڕەکە چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلەکانی و زەرەرو زیانی زۆریان بە ئۆتۆمبیلەکانی گەیاند.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، ئەو هێرشانە لە رێگای بەردو دارەوە هێرشکراوەتە سەر ئۆتمبیلەکانی کە هاورێیەیتی شاسوار عەبدوڵواحید و ستافەکەیان کردووە، ناوبراو خۆی و ستافەکەی تەندروستیان باشە، بەلآم ئۆتۆمبیلەکانی و ئۆتۆمبیلێکی کەناڵی NRT کە پەخشی راستەوخۆی کۆڕەکەی دەکرد، رووبەرووی زەرەری زۆر بوونەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە ئەم هێرشە پێشوەخت پلانی بۆ دانراوە. 



PM:05:43:17/03/2018