ڤاڵڤێردی باسی رووبەڕووبونەوەی رۆما دەکات


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ، باسی لە رووبەڕووبونەوەی یانەی رۆما کرد لە چارەکی کۆتایی خولەکەداو یانەی رۆما بە تیپێکی زەحمەت ناو دەبات.

ڤاڵڤێردی دەڵێت یانەی رۆما تیپێکی زۆر مەترسیدارەو ئەم وەرزە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانیبویان ٣-٠ شکست بە یانەی چێڵسی بێنن،هەروەها شکستیشیان بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا هێناوە ، کە ئەم یانەیە ئێستا لە خولی ئیسپانیا رکانەری ئێمەیە.

دەشڵێت حەزم بە رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید و سیڤییا نەبووە چوونکە ئەوان لەگەڵ ئێمە لە یەک خول یاری دەکەن.

بەرشەلۆنە لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی رۆما دەبێتەوە.




PM:07:19:17/03/2018