سەرۆکی تۆپی پێی جیهان، جیانی ئینفانتینۆ، بڕیاریدا ئابڵوقەی وەرزشی لەسەر
سێ یاریگای سێ شاری عێراق هەڵبگرێت ئەمەش دوای هەوڵدانێکی زۆری بەرپرسانی یەکێتی
تۆپی پێی عێراقی و کردنەوەی چەندین
یاریگای بە ناوبانگ.
فیفا بڕیاریدا یاریگای شارەکانی هەولێر و بەسڕەو کەربەلا ئابڵوقەی وەرزشیان
لەسەر هەڵبگرێت و لەمە بە دواوە بە رەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رێگە بە وڵاتی
عێراق دەدرێت یارییە دۆستانەکان و رەسمیەکان لەم سێ یاریگایە ئەنجام بدات ، بەڵام
تا ئێستا رەزامەند نەبووە لە یاریگاکانی شاری بەغداد و شارەکانی تر یاری رەسمی و
نێودەوڵەتی تێدا ئەنجام بدرێت.