شەڕڤانان ژمارەیەك سەرباز و چەكداریان كوشت

لەناو شاری عەفریندا، شەڕڤانان لە چالاكیەكدا بەرامبەر سوپای تورك و گروپە هاوپەیمانەكانی ٣٥ سەرباز و چەكداریان كوشت.

 میدیاكانی نزیك لە یەپەگە بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ لە تەقینەوەیەكدا شەڕڤان "سوپای تورك و چەتەكانیان كردە ئامانج، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان، زیاتر لە ٣٥ چەتە و سەربازی تورك كوژراون".

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ سوپای توركیا كۆنتڕۆڵكردنی شاری عەفرینی ڕاگەیاند و میدیاكانی یەپەگەش دەڵێن عەفرین بە تەواوی كۆنترۆڵ نەكراوە.




PM:02:59:18/03/2018