ئەنجامە بەراییەکانی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیاندراو، ڤلادیمر پوتن به رێژه‌ی زیاتر له %72 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
کەمێک پێش ئێستا سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی كالینینگرادی ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای رووسیا له كاتژمێر 21:00 به كاتی مۆسكۆ داخران.
دوای داخستنی سندوقەکان میدیاکانی روسیا بڵاویان کردەوە کەجیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان لەسەرتاسەری مەڵبەندەکانی دەنگدان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه ره‌سمییه‌كانی رووسیا، ژمارەی دەنگدەران ١٠٩ ملیۆن هاوڵاتی بوو، ئاستی به‌شداریش له هه‌ڵبژاردندا %63.7 بووه‌و ئەنجامە بەرایییەکان ئاماژە بۆ سەرکەوتنی پۆتن دەکەن.