رۆژنامەی گاردیان هەواڵی کوژرانی " ئانا کامبل "ی بەریتانی بڵاوکردەوە کە لەشەڕی عفریندا بە مووشەکێکی تورکیا کوژرا.
گادریان ئاشکرای دەکات کە " ئانا کامبل " رۆژی ١٦ ی ئازار لە عفرین بە مووشەکێکی تورکیا لە ئۆتۆمبیلەکەیان دراوە، کوژراوە.
" ئانا " تەمەنی ٢٦ ساڵە و داوای لەسەرکردەکانی یەپەگە کردووە کە رەوانەی بەرەی شەڕی بکەن، بۆئەوەی نەشزانن کە خەڵکی ئەوروپایە رەنگی قژی بە رەش بۆیاخکردووە.
نەسری عەبدوڵا وتەبێژی یەپەگە و فەرماندەیەکی ئەو هێزانە بە گاردیانی راگەیاندووە" شەهیدبوونی ئانا زەرەرێکی گەورەیە، ئەو خاوەنی رۆحێکی شەۆڕشگێڕانەی گەورەبووەو لەبیری ناکەین و درێژە بەرێگاکەی دەدەین".
دێرک کامبل، باوکی " ئانا "لەسەر کچەکەی دەڵێت" ئانا کچێکی خۆشەویست بووەو هەمیشە کچێکی میسالی بووە، هەوڵی دروستکردنی دنیایەکی تری داوە".
گاردیان دەڵێت" لەشەڕی سوریا کچان و هاوڵاتیانی بەریتانی زۆر کوژران، بەڵام زۆریان بەفیشەکی داعش کوژران، ئەمە یەکەم ژنە بەچەکی تورکیا دەکوژرێت".