یەپەگە كوژرانی 50 سەربازی توركیا ڕادەگەیەنێت

ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" كوژرانی 50 سەربازی توركیای لە چالاكیەكدا لە عەفرین ڕاگەیاند.

میدیاكانی یەپەگە بڵاویانكردەوە لە چالاكیەكدا ئەمشەو یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بینایەكیان لەناو سەنتەری عەفرین تەقاندۆتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 سەربازی توركیا و هاوپەیمانەكانی كوژراون.

بەیانی ئەمڕۆ "سپی میدیا" وەك یەكەم دەزگای میدیایی هەواڵی ئەو چالاكیەی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە بڵاوكردەوە.
 
ئەمە لە كاتێكدایە كە میدیاكانی توركیا باس لە كوژرانی 11 كەس دەكەن ،ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیەند كە لە یەكەمین ڕۆژی داگیركردنی عەفریندا لە تەقینەوێكدا ٥٠ چەتە كوژراون.



PM:01:14:19/03/2018