فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه پێشنوێژى مزگه‌وتێك به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی لەلایەن ئه‌فسه‌رێكى فیرقه‌ى 20، گیانى له‌ده‌ستدا.
لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، ڕایگه‌یاند، كه مامۆستایه‌كی ئاینیی به‌ناوى مه‌لا یاسین له دره‌نگانێكی شه‌و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێك به پله‌ى مولازمى یه‌ك كه به مولازم (سه‌یف) ناسراوه و سه‌ر به فیرقه‌ى 20ى سوپاى عێراقه، ده‌ستگیر كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه قوربانییه‌كه تووشى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه زۆر به توندى ئه‌شكه‌نجه دراوه"ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى یاسا سه‌ربازییه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤه".
روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و خراوه‌ته زیندان، به‌م نزیكانه‌ش ده‌درێته دادگاى سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ى سزاى یاسایی خۆى وه‌ربگرێت.