هه‌ڵه‌بجه به سێ خالی گرنگ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئاشت كرده‌وه‌و به‌ره‌و پێشه‌نگ هه‌نگاوی نا
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه ئه‌نجامه‌كانی باش نه‌بوو هێواش هێواش خۆی كۆكرده‌وه‌و پێكهاته‌ی
تۆكمه‌ی دروست كرد به‌راهێنه‌رایه‌تی كاپتن ئوسامه نووری كه‌راهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموونه له‌وڵاتی عێراقدا.
وه هه‌فته‌ی رابردوو خالێكی گرنگ له‌چنگ یانه‌ی كفری ده‌ست كه‌وت ،زۆر به‌باشی به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رزش دۆستی
هه‌له‌بجه و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور توانی هه‌رله خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تادا به‌هێرش كردن ده‌ستی پێكرد و له‌لایه‌ن هێلی به‌رگری و گۆڵپارێزی یانه‌ی شه‌هیدانه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درایه‌وه ، تا ئه‌وه‌بوو به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ له‌خوله‌كی 26 له‌لایه‌ن باشترین یاریزانی یاریه‌كه‌وه (شوان قادر)
گۆڵی یه‌كه‌میان تۆمار كرد به‌مشێوازه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه هێرش ده‌كرایه سه‌ر گۆڵی یه‌كتر ،به‌لام بێ‌ئاكام بوو تا داوه‌ر فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌می لێدا .
گێمی دووه‌م ده‌ستی پێكرد راهێنه‌ری هه‌ردوولا كه عه‌ره‌ب بوون توانیان چه‌ند گۆرانكارییه‌ك دروست بكه‌ن وه‌هه‌لی یانه‌ی هه‌له‌بجه زیاتربوو
له‌لایه‌ن هێرش به‌رانه‌وه له‌كیس ده‌چوو به‌تایبه‌ت كاپتن به‌هادین به‌كر هه‌لێكی زۆری له‌ده‌ست دا ئه‌گینا ژماره‌ی گۆله‌كانی یانه‌ی هه‌له‌بجه
زۆرتر ده‌بوو ،له‌ئه‌نجامدا دوو یاریزان له‌هه‌ردوو لا به‌ناوه‌كانی ( زیاد خانب ) له‌یانه‌ی شه‌هیدان له‌خوله‌كی 75 ، (داستان شه‌فیق) له‌یانه‌ی هه‌له‌بجه له‌خوله‌كی 82 ، هه‌ردوو یاریزان پاش وه‌رگرتنی كارتی زه‌ردی دووه‌میان كارتی سووریا‌ن پێدراو كرانه ده‌ر.
به‌مشێوه‌یه یانه‌ی هه‌له‌بجه سێ خالی گرنگی به‌ده‌ست هێناو دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی رازی كردوو به‌ره‌و پێشه‌نگ هه‌نگاوی نا.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
PM:07:31:19/03/2018