سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەمساڵ دەست بە بنیاتنانی وێستگەی ناوەکی ئاککویو دەکەین کە کاری ژێرخانەکەی کۆتایی ھاتووە.
ڕەجەب تەیب ئهردۆغان سەرکۆماری تورکیا له وتارێكدا رایگهیاند، پلانمان ئەوەیە کە لە داھاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ دۆستی بە نرخم، سەرۆکی رووسیا، ڤلادمێر پوتین بەردی بناغەی دابنێین.
سەرۆک کۆماری تورکیا، وتیشی "ئەمساڵ گازی سروشتیی دەگەیەنرێتە ھەریەک لە شرنەخ، ھەکاری و ئارتڤین کە گازی سروشتییان نییە، بەو شێوەیەش لە ھەر ٨١ پارێزگاکەماندا پاکوخاوێنیی و خۆشگوزەرانیی گازی سروشتیی بوونی دەبێت و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا، ھیچ پارێزگایەکمان نابێت گازی سروشتیی پێنەگەیشتبێت".