عێراق رەتیکردەوە ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدات

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری رەتیکردەوە وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە ئەنجام بدەن.

دەربارەی ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورک دەیدەن کە لەگەڵ بەغدا ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە ئەنجامبدەن لە شەنگال و قەندیل، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وەزیری دەرەوەی عێراق، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بده‌ن و رایگه‌یاندووه‌، ئێستا عیراق، كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د یه‌ڵدز، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندووه‌، عێراق له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی سنووره‌كانی عێراقدا نییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ توركییه‌كانه‌وه‌ و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ هێزه‌كانی له‌ باكووری مووسڵ و به‌عشیقه‌ش بكشێنێته‌وه‌.

جه‌عفه‌ری راشیگه‌یاندووه‌، رێگه‌ به‌ هیچ وڵاتێك ناده‌ن ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی دراوسێ له‌ناو عێراق ئه‌نجام ناده‌ن.

پێشتر توركیا رایگه‌یاندبوو، دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوونی عه‌فرین، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق له‌ دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌سه‌ر سنووره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 



PM:03:14:21/03/2018