بە ڤیدیۆ.. عومەر دڵپاک هەڵوێستی خۆی لەسەر دراما تورکییەکان دەخاتەروو

هونەرمەندی گەورەی کورد عومەر دڵپاک هەڵوێستی خۆی لەسەر دراما تورکییەکان دەخاتە روو، کۆشیان دەکاتەوە لە سێ خاڵی نێگەتیڤدا.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا عومەر دڵپاک ئاماژە بەو سێ تەوەرە دەدات کە دراما تورکیەکان لە پەیامەکەیاندا بە بینەری دەدەن:

یەکەم :پیاوی تورک لە ٩٠% پیاوکوژ و مافیان.
دووەم: ئافرەت تورک ئەگەر هاوسەریشی هەبێت، ئازادە رابوێرێت و سەربەستە.
سێهەم: مناڵی تورک تا گەورەدەبێت نازانێت باوکی کێ یە.

ئەو هونەرمەندە گەورەیە داوا لە کەناڵە کوردیەکان دەکات بە خۆیاندا بچنەوەو درامای تورکی بلآونەکەنەوەو ئەو درامایانەی ئێستاش بلآویدەکەنەوە راگیرن.

v

PM:03:49:21/03/2018