بەوێنە...شانۆ بەجلی کوردیەوە جیاواز دەرکەوت

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو،  وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردەوە.

شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە یەکەم ڕۆژی بەهاردا وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "یەکەم ڕۆژی بەهارتان باش بەهیوام دەستپێکی بەهار دەستپێکی هێنانی خێروخۆشی بێت بۆ کوردستان".

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێکە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.



PM:07:51:21/03/2018