نەیماری ئەستێرەی
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، داوا لە لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی یانەی
بەرشەلۆنە دەکات، لە هاوینی داهاتوو پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی پاریس سانجێرمانی
فەرەنسی وەربگرێت.
بە پێی هەواڵی
میدیاکانی ئیسپانیا نەیمار داوای لە خەلێفی سەرۆکی یانەکە کردووە، ئۆنای ئیمری
راهێنەری ئێستای یانەکە لە وەرزی داهاتوو دەربکات و ئینریکی بۆ شوێنەکەی
بگوازێتەوە، کە لە ئێستادا ئەم راهێنەرەی پێشووی بەرشەلۆنە پۆستی مەشقو راهێنانی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە.
نەیمار مەرجی ئەوەشی داناوە ئیمری دەرنەکرێت لەیانەکە دەڕوات.