بەوێنە...تەڤگەر بەجلی کوردیەوە دەرکەوت

تەڤگەر شێرکۆ، پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی ئێن ئاڕتی وێنەی نوێی بەجلی کوردیەوە بڵاوکردەوە.

تەڤگەر شێرکۆ، خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی بەجلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە، هەوادارانی پێیان وایە بەجلی کوردیەوە "سەرنجڕاکێشە".

تەڤگەر لەپاڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا نوسیویەتی "ماندووم، بەڵام تۆ هۆکاری بۆ بەردەوامی زەردەخەنەکانم".

تەڤگەر شێرکۆ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە گەڕەکی کانێسکان، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، یەکەمین وێستگەی کاری ڕاگەیاندنی کەناڵی NRT بووە.



PM:10:07:21/03/2018