داعش هەڕەشە لە میسی دەکات


رێخراوی تیرۆریستی داعش هەڕەشە لە ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی دەکات و دەیەوێت لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بیکاتە ئامانج.

رێخراوە تیرۆریستیەکە وێنەیەکی میسی بڵاو کردۆتەوەوجلێکی پرتەقاڵی پۆشیوەو جەلادێک دەستی بەسەر ئەو ئەستێرەیە گرتووەو ئایەتێکی قورئانی هێناوەتەوەو هەڕەشە لە میسی دەکەن.

ئەم رێخراوە تیرۆریستەیە یەکەم جار نیە هەڕەشە لە میسی دەکات و پێشتریش چەند جارێک لە تۆرەکانی ئینتەرنێت هەڕەشەی لەم ئەستێرەیەی یانەی بەرشەلۆنە کردووەو دەیانەوێت لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٢٠١٨ی روسیا بیکاتە ئامانج.



PM:10:56:21/03/2018