ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 08:00ى ئێواره، كه‌ناڵى ئاسمانى خه‌ندان په‌خشى ئه‌زموونى خۆى ده‌ستپێده‌كات.
ماڵپەڕی خەندان لەزاری شوان هه‌ركى، به‌ڕێوه‌به‌رى ژوورى هه‌واڵى كهناڵەکەوە بڵاویکردەوە ڕۆژی پێنشەممە كه‌ناڵى ئاسمانى خه‌ندان، ده‌ست به په‌خش ده‌كات.
وتیشى، ئەمڕۆ پێنجشەممە به شێوه‌یه‌كى كاتى دوو كاتژمێر په‌خشى ده‌بێت، له ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكیشدا، په‌خشى هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانى، بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ده‌ستپێده‌كات.
هاوکات له‌دواى ده‌ستپێكردنى په‌خشى كه‌ناڵى خه‌ندان، دیجیتاڵ میدیاى خه‌ندان، وه‌ك به‌شێك له ده‌زگاى میدیایى خه‌ندان، وه‌رزێكى نوێى كاركردن ده‌ستپێده‌كات.