"سپی" ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە لە چۆمان شەهیدبوون

بەهۆی  بۆردومانی  فڕۆکە  جەنگیەکانی  تورکیاوە  چوار هاوڵاتی  شەهیدبوون و ناسنامەکانیان ئاشکرادەکرێت.

کاتژمێر ۱ ی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا هەریەک لە  گوندەکانی ( سەرکان ـ ماونان ـ وەسان ) و چەند شوێنێکی تریان له قەزای چۆمان و بنارى قەنديل، بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئەنجامی  بۆردومانەکەوە چوار هاوڵاتی کە گوندنشینی ناوچەکەن هەرچواریان  هاوڕێی  یەکترن شەهید بوون بە ناوەکانی (شەرۆ محمود، کاکە  مستەفا، دەرباز سماقولی، کاکە سمایل).

سوپای تورکیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە لەو سنورە بەدرێژایی ١٥ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ناوبەناو گوندەکان بۆردومان و تۆپباران دەکات.

ئەمیر حەسەن



AM:11:20:22/03/2018