فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى توركیاى بۆ سه‌ر هه‌رێم، ئیدانه‌كرد و داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دەکات رێگری بكه‌ن له شاڵاوی مرۆڤكوژانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 22 ى ئازارى 2018، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ده‌وڵه‌تی توركیا جارێكی تر به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌لاماری دڕندانه‌ی كرده‌وه سه‌ر هاونیشتمانیانی سڤیل و، له قه‌سرێ و ده‌وروبه‌ری چوار هاونیشتمانی شه‌هید كرد، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ین و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین".
ڕاشیگەیاندووە "داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین رێگری بكه‌ن له شاڵاوی مرۆڤكوژانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر گه‌لی ئێمه، گه‌لی كوردستان".
فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت "پێویسته حكومه‌تی به‌غدا ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ی سنوربه‌زاندنی ئاسمانی و زه‌مینی عێراقه‌وه به‌رپرسیارێتی ده‌ستورییانه‌ی خۆی له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا جێبه‌جێ بكات".