حەمید عوسمان، گۆرانیبێژی کورد، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری دواخستنی کلیپە دوێتەکەی لەگەڵ پەیوەند جاف بڵاو کردەوە.
حەمید عوسمان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری بڵاونەکردنەوەی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کە بەهۆی بارودۆخی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان کاتی بڵاو کردنەوەی کلیپەکەیان دواخست
ڤیدیۆ کلیپی (یارەکەم) کە بەشێوەی دوێت، حەمید عوسمان و پەیوەند جاف تۆماریان کردووە، بڕیاربوو لە شەوی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا، بڵاو بکرێتەوە
حەمید عوسمان و پەیوەند جاف، خەڵکی سلێمانین، چەندین گۆرانییان بەشێوەی دوێت بڵاوکردووەتەوە.