یانەی پاریس سانجێرمان سزا درا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دا.

یانەی پاریس سانجێڕمان لە یاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ، لە لایەن هاندەرانی یاریگاکەیەوە لێزەروو یارییە ئاگرینەکان بەکارهێنراو خودی یانەکەش چەند بەشێکی رێڕەوی یاریگاکەی داخستوو ئەمەش وای لە یۆفا کرد سزای ئەم یانەیە بدات.

یۆفا ئەمرۆ بڵاوی کردەوە، بە بڕی ٤٣ هەزار یۆرۆ سزای یانە فەرەنسیەکەی داوەو لە یاریەکی وەرزی داهاتووی خولەکەش بەشێک لە کورسیەکانی یاریگاکەی بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوە دەچێت.



PM:10:23:22/03/2018