کۆما جڤاکی کوردستان-که‌جه‌که ڕایگه‌یاند، که گه‌ریلاکانی په‌که‌که ئه‌رکی خۆیان به ته‌واوی له شه‌نگال پێکهێناوه و له شه‌نگال ده‌کشێنه‌وه.
که‌مێک پێش ئێستا که‌جه‌که لێدوانێکی له‌سه‌ر بوونی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له شه‌نگال بڵاوکرده‌وه.
که‌جه‌که وەک لە فراتنیوز ئاژانسی نزیک ئەو حیزبە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگهیەندراوە:" گه‌ریلاکانی په‌که‌که له شه‌نگان ئه‌رکی خۆیان به ته‌واوی جێبه‌جێ کردوه و ده‌کشێنه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر شه‌نگال، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار چوونه ناوچه‌که و ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ئێزدیان له هێرشی چه‌کدارانی داعش پاراست.
دواتریش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەو عێراق بە سەرپەرشتی ئەمەریکا و هاوپەیمانان توانیان ناوچەکە لەو چەکدارانە پال بکەنەوە.