بەوێنە.. دڵنیا قەرەداغی لە کوردستان دەردەکەوێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، دڵنیا قەرەداغی دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر پڕوپاگەندەی مردنی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکرایەوە، بەبۆنەی نەورۆزەوە لە کوردستان دەرکەوتەوە.
 
دڵنیا قەرەداغی وەک زۆربەی سالەکانی تر گەڕایەوە کوردستان و لەگەڵ کەسوکارەکەی جەژنی نەورۆزی کرد.

دڵنیا کە لەساڵی ٢٠١٧ دا دایکی کۆچ دوایی کرد، لەدوای پرسەکەوە نەگەڕاوەتەوە کوردستان، لەم ماوەیەی رابردوودا هەندێک پڕوپاگەندەی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بۆ کرا کە گیانی لەدەستداوە، بەلآم هەرزوو براکەی بەدرۆی خستەوە.

دڵنیا پێش چوار ساڵ لەمەوبەر ژیانی هاوسەری لەگەڵ قونسڵی پێشووی ولآتی میسر لەهەولێر پێکهێناو لەو کاتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەو ولآتە ژیان بەسەر دەبات.

دڵنیا قەردەداغی خاوەنی چەند ئەلبووم و گۆرانیە، لە دایکبووی سلێمانیەو لەسالآنی نەوەدەکانی سەدەی رابردوەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.  



PM:04:19:23/03/2018