هەژان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

هەژان هێرش، خانمە ئەکتەری دیاری کورد روونكردنەوە لەسەر وێنەیەکی دەدات كە لەپەیجێكدا بڵاوكراوەتەوە.

هەژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك و‌ێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی "نەورۆزتان لێ پیرۆز بێت ئەزانم زۆر درەنگە بۆ ئەم پیرۆزباییە بەڵام هێندە بێزار بووم هێندە دڵ تەنگ بووم بۆ عەفرین و بۆ وەزعی كوردستان، تەنها بەشداربووم لەگەڵ هاوڵاتیان بۆ یادكردنەوەی نەورۆزی كوردان لە گردی مامە یارە بەجل و بەرگی كوردییەوە تا چاوی دووژمنانمان كوێركەین".

هەژان دەڵێت "من هیچ پۆستێكم بڵاو نەكردەوە و هیچ فۆتۆیەكم بڵاو نەكردەوە سوپاس بۆ ئەم بەڕێزەی ئەم فۆتۆیەی منی بڵاوكردۆتەوە من ئاگام لێی نییە و لە ڕێگەی پەیجی ئەو بەڕێزەوە بینیم، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی منە سەرجەم كۆمێنتەكان باس لە ڕەنگی قژم دەكەم ئازیزانم من خۆم حەزم بەم ڕەنگە كردووە و دەمێكە كردوومە و هیچ فۆتۆیەكم بڵاو نەكردۆتەوە بە زەروورم نەزانیوە بڵاوی بكەمەوە چونكە منیش وەك هەر كەسێكی ئاساییم لە منداڵیمەوە حەزم بەو ڕەنگەیە و كردوومە".

هەژان نوسیویشیەتی" تكایە من گۆڕاوم ...ناشرینم لێم نایەت... ! من بۆ خۆم ئەژیم و بۆ خۆمم كردووە، من حەزم بە ماكیاژ نییە و بە پێویستی نازانم ... خۆزگە تەنها سەیری ڕووكەش و جوانیمان نەدەكرد تكایە پێویستیمان بە یەكگرتن و پاڵپشتی یەكتر و وشەی جوانە نەك یەكتر شكاندن و وشەی ناشرین، دووبارە من هەمووتانم خۆشەوێت و ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان هەیە".

هەژان، خانمە ئەکتەر و میدیاکار دوو ساڵە لە میدیاکار و دەرهێنەر دەروون گێژەن جیابۆتەوە و خاوەنی منداڵێکن بە ناوی باران.

ئەو لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرە لە بواری ڕاگەیەندندا و یەکێکە لە پێشکەشکار و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی کورد.



PM:10:42:23/03/2018