هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەخنە لەحکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رەخنەی توند ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا دەكات و رایدەگەیەنێت "پەلاماردانی عەفرین لەلایەن توركیاوە كاریگەری لەسەر شەڕی دژ بەداعش دروستكردوە".

رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بۆ ئاژانسی هەواڵی نۆفستی روسیا رایگەیاندوە "لەماوەی رابردودا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەدەسە) رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرەنگاربونەوەی داعش لە سوریا، بەڵام دوای دەستپێكردنی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین، هەزار و 700 شەڕڤان لە فوراتەوە  گواستراونەتەوە بۆ عەفرین".

راین دیلۆن دەشڵێت: لەئێستادا تواناكانمان سنوردارە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دژی تیرۆرستانی داعش لەناوچەكەدا، بۆیە  پەلاماردانی عەفرین لەلایەن توركیاوە كاریگەری لەسەر شەڕی داعش دروستكردووە .

لەچەند رۆژی رابردوشدا ئەمریكا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەڕەوشی دانیشتوانی عەفرین دەربڕی، داواشی لە هەریەكە لە روسیاو سوریا و توركیا كردبوو رێگە بدەن كۆمەكی مرۆیی بگەیەنرێتە هاووڵاتیانی شارەكە.



AM:09:07:24/03/2018