نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 70 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە 24ی ئازاری 2018 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 70 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە کرا، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 65 دۆلار 18 پێوە کرا.
سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی بەرھەمھێنانی نەوت لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆ بوونەوە و ڕێک کەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2018، کە ئەمەش ھۆکارێک بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.