سوپای توركیا له سنووری عامودێ له كانتۆنی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتییه‌كی كرده ئامانج و گولـله‌بارانی كرد.
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه كه له سنووری عامودێ له كانتۆنی قامیشلۆ له رۆژئاوای كوردستان، سوپای توركیا ته‌قه‌ی له هاووڵاتییه‌ك به ناوی كامیران به‌دران كه‌نان، ته‌مه‌ن 25 ساڵ كرد و به‌هۆیه‌وه برینداربوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كامیران دانیشتووی گوندی تۆكێ له ناوچه‌ی عامودێ بوو كه له سنووری باكووری كوردستانه‌وه نزیكه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە كه دوای رووداوه‌كه كامیران ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عامودێ كراوه و له ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ریی پزیشكیدایه.