سزای زیندانی بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرا

دادگای شاری دیلۆک عەنتاب سزای زیندانی بۆ عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپە دەرکرد.

دوێنێ دادگای ناوبراو بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پۆلیس سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرد.

ماڵپەڕی زە ڕیجن بڵاویکردەوە ئەگەر ئەنجومەنی نیشتیمانی باڵای تورکیا دوا بڕیاری لەبارەی سزاکەوە دا، ئەوا بایدەمیر لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

هەر دوێنێ دادگای شاری وان سزای ١٨ مانگ زیندانی بۆ لەزگین بۆتان پەرلەمانتاری هەدەپە دەرکرد بە تۆمەتی بانگەشە و ئەندامبوون لە پەکەکە.



AM:11:05:24/03/2018