کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه بارانبارین له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاندووە "سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت و بارانبارین ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو "له‌شاری دهۆك باران و هه‌وره تریشقه ده‌بێت و له‌سلێمانیش باران به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌ولێرو كه‌ركوك به‌یانیه‌كه‌ی باران ده‌بێت و دواتر ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو".