حكومه‌تی توركیا، ئه‌مریكا بە هاوکاریکردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان گوێ به‌گله‌یی و ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ناده‌ن.
به‌كر بۆزداخ، وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ئه‌نكه‌ره ڕایگه‌یاند، "ئێمه وه‌كو توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرێین به‌پشتیوانی تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌ڵام ئه‌وه خودی ئه‌و وڵاته‌یه به‌ئاشكرا پشتیوانی تیرۆر ده‌كات و ئه‌وه ئه‌مریكایه خوێنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ڕێژێت".
بۆزداغ وتیشی "ئێمه له‌ئێوه تێناگه‌ین چۆن و بۆچ ئامانجێك قسه‌ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئێمه ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین ته‌نها یه‌ك هاوڵاتیی مه‌ده‌نیشمان نه‌كوشتوه، به‌ڵام به‌ئاشكرا ئه‌مریكا له‌ڕه‌ققه هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوشت".
بە ئەمریکاش دەڵێت "هه‌رچۆنێك قسه ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین و گوێ له‌هیچ كه‌س و ده‌وڵه‌تێكیش ناگرین، بۆیه دڵنیابن بۆ عه‌فرینیش نه گوێتان لێده‌گرین و نه پرسیشتان پێده‌كه‌ین و ئامۆژگاری ئێوه‌ش بۆ ئێمه هیچ گرنگ نییه".
له‌باره‌ی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش بۆ توركیا جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گوێ بۆ توركیا نه‌گرێت و له‌نزیكه‌وه له‌ڕاستیه‌كان تێنه‌گات، ئه‌وه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئێمه‌ش نه حساب بۆ هیچ ڕاپۆرتێك ده‌كه‌ین و نه گوێشی پێده‌ده‌ین".