لیستێکی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت

ئەم هەفتەیە لیستێکی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت و هەموو وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لەم هەفتەیەدا مووچەیان پێدەدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمەوە بە سپی راگەیاند" لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٧ ی سەرجەم وەزارەتەکان دەدرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەپێش جەژنی نەورۆزدا مووچەی مانگی ١١ هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دراون، سەرجەم ئەو وەزارەت و دەزگایانەی ماونەتەوە لەم هەفتەیەدا مووچە وەردەگرن".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، بەیانی یەک شەممە ٢٥ ی ئازار کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سازدەکرێت و یەکێک لەو پرسە گرنگانەی باس دەکرێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت.



PM:05:02:24/03/2018