یەپەگە چالاکییەکی گەورە لەناو عفرین ئەنجام دەدات


بروسک حەسەکە وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ، لە عەفرین ڕایگەیاند، شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی پیشە سازی شاری عەفرین چالاکیێکیان لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام-ی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجامداوەو ١٩ چەکداریان کوشتووە.

بروسک حەسەکە رایگەیاند " لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ١٩چەتەی فەیلەقی شام و ژمارێکی زۆر لە چەتەکانی ئەحراری شام کوژراون. هەروەها لەو چالاکییەدا ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکاوە".

وتەبێژی یەپەگە، بروسک حەسەکە ئاشکرای کرد " لە ماوەی ٣ ڕۆژدا شەڕڤانانمان  ٩ چالاکییان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە کە زیاتر لە ٦٠ چەتەی سوپای تورکیا کوژراون وبەدەیان چەتەی دیکەش بریندار بوون".

بروسک حەسەکە ڕایگەیاند " وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، هەتا پاککردنەوەی خاکی عەفرین لە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی چالاکییەکانمان درێژە بێدەدەین".





AM:09:37:25/03/2018