گۆڕان بەیاننامەیەكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاوكردەوە

بزوتنەوەی‌ گۆڕان پشتیوانیی‌ خۆی‌ بۆ داواكاریی‌ خۆپیشاندەرانی‌ شار و شارۆچكەكانی‌ هەرێم دوپات دەكاتەوە و داواش دەكات گیانی‌ خۆپیشاندەران بپارێزرێت و نەوەی نوێش لە ریزی خۆپیشاندەراندان.

لەگەڵ خۆپیشاندەرانی‌ سەرتاسەری‌ لە شارو شاۆرۆچكەكانی‌ هەرێم، بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە "پشتیوانی‌ لە داوا رەواكانی‌ خۆپیشاندان و مانگرتنەكان دەكەین و پێویستە دەستبەجێ حكومەت و پەرلەمان بەدەم داواكاریی‌ خۆپیشاندەرانەوە بچن". 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە "بەكارهێنانی‌ هەمو جۆرە توندوتیژییەك دژی‌ خۆپیشاندەران ئیدانە دەكەین و داوا لە هێزە ئەمنییەكانیش دەكەین گیانی‌ خۆپیشاندەران بپارێزن".

تەئكیدیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە پێویستە "رێكەوتنی‌ نێوان حكومەتی‌ هەرێم و حكومەتی‌ فیدراڵ شەفاف بكرێت و ئاشكرا بكرێت".

هاوكات دوێنێش نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەربڕی و ئەمڕۆش كادرانی گۆڕان و نەوەی نوێ لە ڕیزی خۆپیشاندەران دەبینران.




PM:01:07:25/03/2018