بڵێسە جەبار فەرمان: كاك مەسعود ڕێككەوتبوو ناوچە جێناكۆكەكان بە هاوبەشی بەڕێوە ببرێن

بڵێسە جەبار فەرمان ووردەكاری ڕێككەوتینَكی مەسعود بارزانی و ئەمریكیەكان ئاشكرادەكات و ئەوەش دەخاتەڕوو "پەرتەوازەیی لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمدا هەیە".

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە چاوپێكەونتێكی لەگەڵ "سپی میدیا" تیشك دەخاتە سەر دۆخی ئێستای هەرێم و ڕایگەیاند "دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان زۆر ئاڵۆزە بەهۆی ئەو دۆخەی لە عێراق دەگوزەرێت هاوتا لەگەڵ ئەو پەرتەوازەییەی لەنێوان هێزە سیاسیەكان هەیە، ئەوە جگە لە بەژەوەندی دەستوەردانی وڵاتانی دەرەكی لە دۆخەكە، بەڵام یەكدەنگی دۆخەكە چارەسەری كێشەكان ئاسانتر دەكات".

سەبارەت بەڕاگرتنی گەشتەكان لە توركیاوە بۆ شاری سلێمانی بڵێسە جەبار فەرمان ڕایگەیاند "دەوڵەتانی دراوسێ و هەتا عێراقیش هەوڵی بچوككردنەوەی هەرێم دەدەن و دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان بكرێت، لە ڕابردوودا ئێمە وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئیدارەی سلێمانی بە كردنەوەی بەتەنهای فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕازی نەبووین، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێمیش هەڵوێستی هەبێت و بەرامبەر ئەو بڕیارەی توركیا و نەهێڵن توركیا ئەو تەفرەقەیە بخاتە نێوان دوو پارێزگای هەرێمەوە".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی دواترەوە وتی "ئەو هەڵەیەی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە ئەنجامدرا بێمتمانەیی خستە نێوان ئێمە و دۆستە ڕۆژئاواییەكانمان و وایكرد دۆستەكانمان لێمان بڕەنجێن، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چەندین جار پێیان وتین كە كاتی ڕیفراندۆم نیە و دەبێت دوای بخەین، بەڵام پارتی گوێی لێنەگرتین".

سەبارەت بە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئەو ڕووداوانە دەرهاویشتەی ڕابردوون و وتی "چەند ساڵێك لەمەوبەر و لەكاتی شەڕی داعش كاك مەسعود لەگەڵ ئەمریكیەكان ڕێككەوتبوو كە بڕێك پارە بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە دابین بكرێت و هاوكات ناوچە جێناكۆكەكانیش دوای نەمانی داعش لەگەڵ حكومەتی عێراق بەڕێوە ببرێت نەك تەنیا لەلایەن كوردەوە بەڕێوەببرێت".

دەقی چاوپێكەوتنەكە:



PM:12:14:27/03/2018