هەولێر...مانگرتن لە هۆڵەكانی نەشتەرگەری ڕاگەیەندرا

دوای مانگرتنی پزیشكانی نەخۆشخانەی فێركاری مانگرتن لە هۆڵەكانی نەشتەرگەریش ڕاگەیەندرا.

ئەو ٧٢ كاتژمێرەی لیژنەی پزیشكانی هەولێر دابووی بە حكومەت كۆتایی هاتوو و لیژنەكەش مانگرتنی لە هۆڵەكانی نەشتەرگەری سارد ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ لیژنەكە لەناو خۆپیشاندەراندا ڕایگەیاند حكومەتی هەرێم هیچ وجودێكمان بۆ دانانێت و بێ منەتە لە ئاست داواكانمان كە پێدانی موچەكانمانە بەبێ پاشەكەوت، ڕاشیگەیاند "ئەوەی ئێمە داوای دەكەین مافی ڕەوای سەرەتای هەموومانە و بۆ گەڕاندنەوەی مافەكانمان ناچارین لە ئەمڕۆوە مانگرتن لە هۆڵەكانی نەشتەرگەری سارد و بەشە فریاگوزارییەكان كە لەنەكاو نین ڕابگەیەنین

وتیشی "لێرەوە بەرپرسیارێتی هەر مەترسییەك بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دەخەینە ئەستۆی حكومەتی هەرێم كە هەر ئەوانن دەرگای چارەسەریان لایە و ئەگەر لەماوەی كورتدا وەڵاممان نەدەنەوە ئەوا كاردانەوەی توندترمان دەبێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە بۆ چوارەم ڕۆژ خۆپیشاندانی سەرجەم چین و توێژەكان لەشاری هەولێر و تەواوی هەرێمی كوردستان لە دژی سیستمی پاشەكەوتی موچە بەردەوامە.




AM:11:32:28/03/2018