وادەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن دواخرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بۆ دوو رۆژ  دواخست.
 
كەریم تەمیمی، وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە مدیدیا عێراقییەکانی راگەیاند" بڕیاردراوە وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران،  بۆ رۆژی 14ی نیسانی ئەمساڵ دوابخرێت".

وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وتیشی: هۆكاری دواخستنی ئەو وادەیە، دەگەڕێتەوە بۆ گرفتی تەكنیكی.

پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 10ی 4ی بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكردبوو، كە بڕیارە رۆژی 12ی 5ی 2018، بەڕێوەبچێت.



PM:08:10:29/03/2018