مەسعود حەیدەر زانیاریەک لەسەر بەرپرسانی هەرێم ئاشکرادەکات

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاند كە چەند بەرپرسێكی كورد چوونەتە لای حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و پێیان وتووە 300 ملیار دینار بەسە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکی كەناڵی "كوردستان ٢٤"دا، دەڵێ "بۆ یەكەم جارە ئەو راستیە ئاشكرا دەكەم، كە حەیدەر عەبادی لە كۆبوونەوەیەكدا بە ڕوونی پێی گوتین هەندێ بەرپرسی كوردی هاتوونەتە لام و پێیانگوتووم نزیكەی ٣٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەكانی هەرێمی كوردستان بەسە".

مەسعود حەیدەر وتیشی "لەو كۆبوونەوەیەدا فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراقیش ئامادە بووە".

پەرلەمانتارەكەی كوردستان دەڵێ "هەر خۆخۆری كوردە وای كردووە لە مێژوودا كورد نەبووە بە هیچ".

دەشڵێ "بەرپرسی كورد هەن چوونەتە بەغدا، بۆ موجامەلەكردنی حەیدەر عەبادی، گوتوویانە ئەو ژمارانەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەمووی درۆیە، ئەو ڕێژانە ئەسڵوئەساسیان نیە، بۆیە ئێستە حكوومەتی عەبادی متمانەی بە ئامارەكانی مووچەخۆرانی كوردستان نەماوە و وا بیر دەكاتەوە ١٠٠ هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان هەبن".



PM:06:05:30/03/2018