شەڕی پێشوەختی هەڵمەتی هەڵبژاردنی نێوان یەکێتی و هاپەیمانی دەستیپێکردووە، مەلا خۆی هێڕش دەکات، لەمیدیاکانی بەرهەمەوە وەڵام دەدرێتەوە

یەکێتی کە بەرهەم ساڵح بە مونشەقی خۆی دەزانێت، لە رێگای بەرپرسەکانی و بەتایبەتی مەلا بەختیارەوە دەستی بەهێرشکردووە بۆ سەر خودی بەرهەم ساڵح، هاوکات لەرێگای نووسەرەکانی هاودیدانی هاوپەیمانی بەرهەم ساڵحەوە، وەڵام دەدرێتەوە.

لە دوا وتاردا بەناوی ئاراس عەبدوڵا عەبدولکەریمەوە لە خەندان وتارێکی بە ناونیشانی " بەختیار ئاشی ئاشوب، دەستگێڕ ودەمڕاستی تاڵانچیەکان" بڵاوکردۆتەوە تاییدا هاتووە " مام لەئەوێ ڕۆژێش دەیزانی، حکومەت بە سیاسی هەرزەکار وهاتوهاوارچی وەک مەلا بەختیار ناکرێ و لەسەدەی بیستویەکەمدا و لەناو کۆمەڵگایەکی زۆرینە ئیسلامدا کێشەکەی ئەوەیە شەڕی گۆشتی بەراز  وگۆشتی حوشترە."
ئەو وتارە کە خەندان لەسەری نووسیووە" رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە" تیایدا هاتووە " 

مەلا بەختیار کە زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی دەیانەوێت لەپۆستەکەی دووری بخەنەوە ولەناو یەکێتی هانی هانی زۆری 
" مەلا بەختیار خوازیارە هەمووشتەکان لە سلێمانیدا خڕ بکاتەوە هەربۆیە کاتێک ناڕەزاێتیە مەدەنیەکان بۆ یەکەمجار گەیشتن بەهەولێر و دهۆک ئەو پیاوە بۆ بەسلێمانیکردنەوەی خۆپێشاندانەکان و لەبری ئەو دوو ملیۆن دۆلارەش کە لەماوەکانی ڕابردوو لە پارتی وەریگرتوە دەستی کرد بەشەڕی بەوەکالەت".

لەو نووسینەدا هاتووە " ئێوە بوون، بە دەستگێڕیتان بۆ بەرنامەی تاڵانکاری، یەکێتیتان لە ھێزێکی کاریگەر و پێشەنگەوە، کرد بەھێزێکی پاسیڤ و پاشکۆ و شەرمتان نەکرد، لە وادەی ھەڵبژاردنی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماردا، لەدژی دکتۆر بەرھەم، پەناتان بۆ پارتی برد و بەزۆرینەی دەنگی پارتی، پرسەکەتان یەکلایی کردەوە. لەکاتیکدا دکتۆر بەرھەم، زۆرینەی دەنگی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەدەستھێنا".
لە کۆتاییدا ئەو نووسەرە دەڵێت "زۆر دەڵێن مەلا بەختیار گرنگ نیە، قسە و وتەکانی مایەی بایەخ پێدان نیە، بەڵام ئەم مەلایە بۆتە دەستگێڕی ئەوانەی یەکێتی و کوردستانیان بەم ڕۆژە گەیاند، هەر ئەوانەن، بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە ڕستێک،  لەم جۆرە لەهەرزەی سیاسی بەر ئەدەنە گیانی خەڵک و بەکاریان دێنن بۆ پەلاماردانی دکتۆر بەرهەم و ڕێگرتن لەبەرنامەی ڕزگارکردنی ئەم گەلەلە دەست چاوچنۆک و گەندەڵکاران". 





PM:07:53:02/04/2018