کۆشکی سپی مەرجەکانی کشانەوەی لەسوریا ئاشکرا کرد


وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمەریکا مەرجەکانی کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، ئاشکرا دەکات.

 سارە ساندەرز، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" پێویستە وڵاتەکەی دڵنیابێ لە سەرکەوتن، ئینجا کشانەوەکە جێبەجێ دەکات".

ووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی هیچ لێدوانێکی هەڕەمەکی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، نەداوەو، وتی " کۆشکی سپی دوو مەرجی وڵاتەکەی بۆ کشانەوەی لەو وڵاتە، ئاشکرا کردووە، ئەوانیش بریتین لە: دڵنیابوون لە کۆتایی هاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لەناوبردنی. هێزە لۆکاڵییەکان مەشقی تەواویان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رێکخراوێکی تیرۆریستی وەرگرتبێت".

هەفتەی رابردوو لە یەکێک لە ولایەتەکانی ئەمەریکا، لە لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراودا، ترامپ رایگەیاند" وڵاتەکەی بەم نزیکانە پاشەکشە بە هێزەکانی لە سوریا دەکات".



AM:11:49:05/04/2018