کۆمیسیۆن ڕەزامەندی لەسەر ژمارەی کاندیدەکان دەربڕی

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدا بەڕەزامەندی دەربڕین بۆ ٦٩٨٦ کاندیدی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کەلە مانگی داهاتودا ئەنجام دەدرێت.

کۆمسیۆن لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوای پێدا چونەوەی کۆتایی بۆ ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن بڕیارماندا بە ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنەکان کە ژمارەیان گەیشتۆتە ٦٩٨٦ کاندید.

ئەمە لەکاتێکدایە کەناوی کاندیدەکان بەمەبەستی وردبینی و لێکۆڵینەوە نێردرابوون بۆ لیژنەی لیپرسینەوە و دادپەروەری و ڕیشەکێشکردنی بەعس و بەڕێوەبردنی دەلیلەکانی تاوان و وەزارەتەکانی بەرگری،ناوخۆ،خوێندنی باڵا و پەروەردە پاشان گەڕێنرابونەوە بۆ کۆمسیۆن



PM:12:42:06/04/2018