ماتیس: بۆ کشانەوەی لە سوریا گفتوگۆ لەگەڵ کورد دەکەین

ئەمریكا سوورە لەسەر كشانەوەی لە سوریا و بڕیاری دەدات ئەو پرسە لەگەڵ كوردانی رۆژئاوای كوردستان تاووتوێ بکات.

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند سەبارەت بە پرسی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا گفتوگۆو راوێژ لەگەڵ كورد و هاوپەیمانەكانی دیكەیاندا دەكەن.

ماتیس لە وەڵامی پرسیارێكدا کە رووبەرووی کرایەوە، سەبارەت بەوەی ئەمریكا لەدوای كشانەوەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات یان نا، بەڵام وەڵامی روونی لەوبارەیەوە نەدایەوە.

هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی چاوەڕوان نەكراودا بڕیاری دا هێزە سەربازییەكانیان لە سوریا بكێشنەوە.



PM:11:47:06/04/2018