هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و بە سەفەرێک گەیشتە ئەوروپا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "دوێنێ یەکشەممە 8ی نیسانی 2018 هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردووە".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد هەر دوێنێ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە فرۆکەخانەی ھەولێرەوە سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە و بەرەو ئەوروپا چووە.
هاوکات ئەو وێنەیەی "سپی میدیا" بڵاویکردۆتەوە "VIP" فڕۆکەخانەی هەولێرە.