کۆمیسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندقی دەنگدانی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی ئەلکترۆنی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە کاتی ئەنجامدانی تیروپشکەکەدا هەریەکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و ڕاگەیاندکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ئامادەی بوون.

هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری داهاتوو ئەنجام دەدرێت و بڕیاریشە ڕۆژی ١٥ی مانگ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات.

کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

کەرکوک



PM:06:56:09/04/2018