بارزانی بێ ئومێد بووە لە ئەمەریکا
سوپاسی هەڵوێستی هاوسەنگی رووسیا دەکات

لەدوای ریفراندۆمەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە ئەمەریکا بێ ئومیدبووە،رەتیکردۆتەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا کۆبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ باڵوێزی رووسیا کۆبوەوەو سوپاسی هەڵوێستی ئەو وڵاتە دەکات و بە هاسەنگ ناوزەدی دەکات.

میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە له‌ میانی دیدارێكی نێوان مەسعود بارزانی و باڵیۆزی رووسیای فیدراڵ له‌ عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە 10/ 4/ 201 به‌ڕێوه‌چوو، لەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی " سوپاسی هەڵوێستی دۆستانە و هاوسەنگ و واقعبینانەی ڕووسیای فیدڕاڵ كرد لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و ئەو تەحەددیاتەی كە لە چەند مانگی ڕابردوو بۆ هەرێمی كوردستان هاتنە ئارا".

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە سپی لەهەندێک سەرچاوەی تایبەتەوە زانیوویەتی کە بارزانی چەند جارێک رەتیکردۆتەوە باڵوێزی ئەمەریکا لە عێڕاق ببینێت، بەپێی ئەو زانیاریانە بارزانی لە دوای ریفراندۆمەوە بڕوای بە ئەمەریکا نەماوە، هەڵوێستی رووسیای پێ باشترە.

ئەو وەسفەی بارزانی بۆ سیاسەتی رووسیای دەکات بەرامبەر کورد، لە کاتێکدایە کە لە دوو مانگی ربردوودا روسیا لەگەڵ تورکیادا رێککەوت لەبەر رۆشنای ئەو رێککەوتنە، تورکیا و هاوپەیمانیە ئیسلامییە توندڕەوەکان شاری عفرینیان داگیرکردو خەڵکەکەی کە زۆرینەیان کوردن ئاوارەبوون و ئێستا پرۆسەی تەعریب لەو کانتۆنە بەڕێوەدەچێت.



PM:03:45:10/04/2018